مەهاباد؛ دۆخی گشتی بریندارکراوێک ناجێگیرە/ بەردەوامی ڕاگیرانی هاوڵاتییەک لە زیندانی ناوەندی ئیلام

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان لە شاری مەهاباد لە ڕەوتی خۆپیشانداناکان دژ بە کوشتنی حکوومە ژینا ئەمینی هاوڵاتییەک بەناونیشانی فایەق مام قادری کوڕی ئەبووبەکر کە نۆ فیشەکی چەکی شەڕی( کڵاشینکۆف)بەرکەوتبوو زۆر ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەپێی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە نەخۆشخانەی خومەینی ئێران لە شاری ورمێ لەژێر چاودێری پزیشکی و چاودێری قورسی ئەمنییەتیدایە.

لە هەواڵێکی دیکەدا لە گێڵانی غەرب هاوڵاتییەکی ژن بەناونیشانی کەژاڵ وەتەنپوور، خویندکاری بواری مافەکانی زانکۆی ئیلام پاش مانگێک دەستبەسەری، بەشێوەی هەڵپەسێردراو بەمۆڵەتی دەستبەسەری کاتی لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگیردراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *