KMMK:
لە ڕۆژی چوارشەمە ۲۴ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی یەوە زیندانی سیاسی کورد “ئێقباڵ زارعی” لە ناڕەزایەتی دژ بە دەستێوەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕەوتی دۆسیەی قەزایی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
بە گوێرەی هەواڵەکە دادوەری باڵا(دادستان)ی حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز ئازادی ناوبراوی پەسەند کردووە ،بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات ڕێگری لە ئازادی دەکات.و هەروەها گوشاری خستۆتە سەری کە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بێنێ.
سەرچاوەیەکی متمانە پێکراوی پشتڕاستی کردۆتتوە کە دۆخی تەندرووستی ناوبراو زۆر خراپە و بەرپرسانی زیندانیش بەرانبەر بە گیان و ژیانی کەمتەرخەمن.
شیاوی باسە ئێقباڵ مورادی ڕێکەوتی ۱۹ی پووشپەڕی ۲۷۱۵ی کوردی لە ماڵەکەی خۆی هێرش کرایە سەری و دەسبەسەر کرا و پاشان لە لایەن دادگای شۆڕسی ئێران لە سەقز بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردییەکانی حکوومەتی ئێران” پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا،
جێی بیرهێنانەوەیە ناوبڕاو پێشووتریش ماوەی سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی کێشاوە و ناوبراو خێزاندارە و منداڵێکی هەیە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


