ساڵوەگەڕی گیانبەختکردنی چوار چالاکی ژینگەپارێز لە مەریوان بەڕێوەچوو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی شەممە سێی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، چالاکانی ژینگەپارێز و مەدەنی لەگەڵ خەڵکی دیکەت شارەکانی کوردستان، شەشەمین ساڵوەگەڕت چوار چالاکی ژینگەپارێز بەناوەکانی شەریف باجوور، ئومید کۆنەپۆشی(حسەین زادە) ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەممەد پەژووهی کە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان دەوورووبەری پیلە و سلسی مەریوان گیانیان بەخت کرد لە گۆڕستانی دارسەیرانی ئەو شارە بەڕێوەیان برد.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *