هاووڵاتییەک لە دێولان دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ڕاپۆرتەگەیشتووەکان، یەکشەممە‌‌‌ ۲٤ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک خەڵکی دێولان بە ناوی ئارمان نەسیرپور تەمەن ۲۷ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی دادوەری لە لایان هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسه تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *