سڵێمان سالک بۆ تێپەڕاندنی سزای ١٠ ساڵ بۆ زیندانی مەهاباد گوازرایەوە

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سڵێمان سالک، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانانی٢٧٢٤، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ١٠ ساڵ بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەهاباد ڕاگوێزرا . ئەم حوکمە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ، لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن و هەڵگرتن و ڕاگرتنی چەک دەرچووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی٢٧٢٢، بە بێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش چەند جار دەستبەسەرکردن و ئازادکردنی بە دانانی بارمتە، دواجار لە ٣ی خەرمانانی ئەمساڵ بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ زیندان گوازرایەوە.

ئەم هاوڵاتیە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، له هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بوو. هەروەها خراوەتە ژێر ئەشکەنجە و گوشاری دەروونییەوە. لە گەڵ ئەوەشدا، ئەو تۆمەتانەی لەسەری دانراون، ناڕوون و گشتین و بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنیان نەخراوەتەڕوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردن بۆ سلێمان سالک بەهۆی چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکانییەوە، بە پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە مەدەنییەکان دادەنرێت.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *