ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە درێژەی مانگرتنی ستافی #پزیشکی لە سەرانسەری جوگرافیای ئێران، پەرستارانی نەخۆشخانەکانی خوڕەماوایش بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی چوونە ڕیزی هاوکارەکانیان لە شارەکانیتر.
پەرستاران و کارمەندانی پزیشکی بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانیان و وەڵامنەدانەوەی دەسەڵاتداران بۆ داواکارییەکانی سەندیکا و ئەم چینە له کۆمەڵگا، مانیان گرت و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی ئەم داواکاریانەیان کردووە: جێبەجێکردنی دروستی یاسای خزمەتگوزاری پەرستاری، جێبەجێکردنی تەواوی یاسای بەرەوپێشبردنی بەرهەمهێنان، جێبەجێکردنی تایبەت بە ڕێژەی گونجاو، ڕەچاوکردنی سوودەکانی یاسا بۆ ئەوانەی کە کەوتوونەتە ژێر یاسای کارە دژوار و زیانبەخشەکانەوە، نەسەپاندنی زێدەکاری زۆرەملی.
خ.ع