ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، سەمەد شابۆیی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، پاش بانگهێشتی بۆ دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ڕێژیم لەو شارو ڕاگوازرا.
ئەم هاوڵاتییە خەڵکی گوندی شاهوانە سەربە شنۆ ساڵی ڕابردوویش لە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژ دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بەدانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، سیامەند ذابۆیی برای سەمەد شابۆیی و لە ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شارۆچکەی بەحرەکە سەربە شارت هەولێر لە هەرێمی کوردستان بە چەکی گەرم تیرۆر کرابوو.
ق.ش


