دەسبەسەری دوو هاوڵاتی کورد لەشاری دێولان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤـــــــــی کوردستــــان: ڕێکەوتی ۲۷ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی هێزە ئیتلاعاتی وئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوو هاوڵاتی خەڵکی دیولان بەناوەکانی “یەدی وئازاد نادری”یان دەسبەسەر کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە هێزە ئەمنییەکان پاش پشکنینی ماڵی دەسبەسەرکراوان، ئەوانیان دەسبەسەر و گواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەروەها باس لەوە کراوە کەسەرەڕنی بەدواداچوونی بنەماڵەی دەسبەسەرکراوان ، هەروەها زانیارییەک لەمەڕ هۆکار وشوێنی ناوبراوان بەدەستەوە نییە.
جێگەی باسە کەهێنانە ئارای گوشار ودەسبەسەری شارۆمەندانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی وئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕوو لە زیاد بوونەوە کەبەم شێوازە دەیانهەوێ درێژە بە ترس وتۆقاندن بدەن لەنێو جەماوەری خەڵکی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤـــــــــــی کوردستــــــــــــــــان