ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ساڵی ۲۷۲۳ی کوردی، یەکێک لە ئەندامانی گرووپێکی مینهەڵگرەوە تەمەن ٤٥ ساڵ، لە کاتی کۆکردنەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، هەر دوو دەست و دەموچاوی بەهۆی تەقینەوەی مین، بریندار بووە.
بە گۆێرەی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شاری قەسری شیرین، ئەم هاووڵاتییە، دەستی چەپی لەلای مەچک و قامکەکانی دەستی ڕاستی لەو ڕووداوە دا قرتاوە.
بەپێی هەواڵەکە، ئەو ئەندامەی گرووپی مینهەڵگرەوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەبولفەزڵی عەباس کراوە و دواتر بۆ ناوەندی دەرمانیی شاری کرماشان ڕاگوێزراوە.
ع. س