تەقینەوەی مین لە سەردەشت گیان لەدەست دانی منداڵێکی لێکەوتەوە

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە: لە گوندی میرئاوای سەربە شارستانی سەردەشت و لە ناوبەر گوندی چەکۆ لە سەر چۆمی زاپ، منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵ بە ناوی موحەمەد گیانی لەدەست داوە .

بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەو مینە لە مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئیران و عێراقە کە لە دوای دو دەیەو نیم بوە بە هۆی گیان لە دەستدانی مناڵی کورد.

شایانی باسە ژمارەی یەکجار زۆری قوربانیانی مین لە ئێران دا بە گشتی و لە کوردستاندا بە تایبەتی بە هۆی خەمساردی بەر پرسان لە زوو پێڕا نەگەیشتن بە قوربانیان و نەبوونی هیچ هێمایک کە نیشاندەری ئەوە بێت ئەو شوێنانە مین ڕێژ کراوە یەک لە هۆکارە کانی گیان لە دەستدانی دیاردەی مینەچێنراوەکانە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان