سزای سەپێندراو بە سەر مۆژگان کاووسی، بۆ یەک ساڵ بەندکران کەمکرایەوە

‏ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، سزای سەپێندراو بە سەر موژگان کاووسی هاووڵاتیی کوردی یارسان و چالاکی مافی زمانەوانی و نەتەوەیی، خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران، له لایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ساری بۆ یەک ساڵ زیندان کەم کرایەوە.

بە خستنەوە گەڕی دۆسیەی موژگان کاووسی له سەر داوای پارێزەرانی ناوبراو و پەسندکردنی له لایەن لقی ٣٩ی دادگای باڵا، دۆسیەکەی ڕەوانەی لقی دووی دادگای ئینقلابی ساری کرا و جارێکی دیکە مامەڵەی لەگەڵ کرا.

جێی ئاماژەیه، کە پێشتر ئەم چالاکە مەدەنییە، دوای بێ‌تاوان دەرچوونی له تۆمەتی بێ‌بنەمای “افساد فی الارض”، ئەمجارە بە تۆمەتەکانی گردبوونەوە و هاوکاری دژی ئاسایشی نەتەوەیی و هەروەها بانگەواز دژی نیزام، سزای ٣٩مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا. حوکمەکەی موژگان کاووسی له جۆری بڕیاری کراوەیەو و بە دانانی بارمتە، ئێستا له دەرەوەی زیندان، دەورەی سزاکەی بەسەر دەبات.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *