ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، فرمێسک بابایی لە چالاکانی ژنی خەڵکی پاوە، پاش بانگهێشتی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە پاوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی گۆڕەپانی نەوتی کرماشان( گرتووخانەی ئیتلاعاتی ڕێژیم) ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە پتر لە دوو کاتژمێر لێپرسینەوە لە بنەماڵەی بابایی وەکوو، باوک، دایک، برای بچووکتر و بۆخۆی فرمێسک بابایی، ئەم چالاکە مەدەنییەیان دەستبەسەر کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، پاش دژکردەوەی تونداژۆیانەی بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی بەرانبەر ناڕەزایەتی نیشاندان بە دەستبەسەری ناوبراو، دایکی وشیاری لەدەست دەدات و بۆ ناوەندێکی دەرمانی پاوە ڕاگوازراوە.
فرمێسک بابایی ساڵی ڕابردوویش، لە دەمدەمانی ساڵوەگەڕی دەرکردنی فتوای خومەینی دژی کوردستان، لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕێژیم تونداژۆیانە دەستبەسەر کرا و ماوەیەکی لە گرتووخانەی دامەزراوە ئیتلاعاتییەکان تێپەڕاند.
ق.ش