نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی چەکدارانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود، لە مەودای نێزیکەوە و بە بێ هۆشدار پێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان کردە ئامانجی چەکەکانیان و ناوبراویان بە گرانی بریندار کرد.

ناونیشانی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “محەممەد قادری” کوڕی عەلی و نیشتەجێی شارۆچکەی زیارەت تەمەرخانی سەر بە سەلاسی باوەجانی ڕاگەیەندراوە.

شیاوی باسە ئەم کۆڵبەرە پشتی، پێ و شانی بەگرانی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *