ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤، سەید ڕەزا ئیسماعیلی تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی گوندی چاڵەکەن سەر بە شاری چوار له ئیلام و یەکێک لە کرێکارە دەرکراوەکانی پێترۆشیمی ئەرغەوان گوستەر، دەستی داوەتە خۆکوژی و چۆتە کۆما، کە ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
ئەم هاوڵاتییە کە خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە، دوای سەردانی بەشی دامەزراندنی سایتی پترۆکیمیایی ئەرغەوان گوستەر و بێ ئومێد بوونی لە چارەسەرکردنی کێشەی دەرکردن و دامەزراندنەوەی، هەوڵی خۆکوشتنی دا.
پێویستە بگوترێ کە کۆمپانیای بەڵێندەری پترۆکیمیایی ئەرغەوان گوستەر، بە بیانووی هاوسەنگ کردنی هێزی کار، کرێکارە ڕەسەنەکانی ناوچەکەی لە کارەکانیان دوورخستەوە، کە ئەم پەیڕەوەش بووەتە هۆی ڕوودانی دەیەمین هەوڵی خۆکوشتنی کرێکارانی دەرکراو و ئەندامانی بنەماڵەکانیان.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کرێکارە دەرکراوەکان بە ناوەکانی: محەمەد مەنسوری له ڕۆژی١٦ و محەمەد کەریمی لە ١٧ی گەلاوێژی٢٧٢٤، ئارەش تەبەڕوک له ٥ی بەفرانباری٢٧٢٢ و حەیدەر موحسێنی لە ٤ی گەلاوێژی٢٧٢٣، پێشتر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوه.
خ.ع