دەسبەسەر کردنی هاوڵاتییەک دیکە لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێران

KMMK:

سێشەممە 7ی بەفرانباری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی پەیمان ئەحمەدی کوری ئەنوەر و خەڵکی شاری پاوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە بە ناوەندی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان، ناوبراو بە بێ نواندنی حوکمی دادوەری دەسبەسەر کراوە.

شایانی باسە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *