سنە: بئ ئاگایی لە چارەنووسی شارۆمەندێکی دەست‌بەسەر کراو

KMMK:

رۆژی دوو شەممە ١٥ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، شارۆمەندێکی خەڵکی سنە بە ناوی« ئیدریس گەلەداری» لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست‌بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پێی وتەی برای ناوبراو: بەڕێز گەلەداری دەوروبەر کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی هەمان رۆژ بۆ رێکخستنی کاروباری بیمەی ترۆمبێلەکەی بەرەو یەکێک لە نوسینگەکانی بیمە رۆیشتوە کە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەست‌بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.

ئەم سەرچاوەیە درێژەی داوە: ئەم هێزانە بڕیاری دادگەیان لەدەست بوە و کلیلی ماڵی ناوبراو کە لە سویچی ترۆمبێلەکەی لە پارکینگ هەڵیان گرتوە، دەڕۆنە ناو ماڵی ناوبراو و و سەرەڕای پێشگرتنی هاوژینی ناوبراو ماڵەکەیان دەگەڕێن و گرتەی ڤیدیۆییان لە ناو ماڵەکە هەڵگرتوە و پاش دەستیان گرتوە بەسەر کەرەستەی تایبەتی ناوبراو وەک؛ کامپیوتەر و چەند کەرەستەیەکی تر.

بنەماڵەی بەڕێز گەلەداری رایانگەیاندووە: پاش تێپەڕ بوونی زۆرتر لە ٦ رۆژ ئەم ئەندامەی بنەماڵەکەیان، و سەردانیان بۆ ناوەند و دامەزراوە ئەمنیەتیەکانی حکوومەت لە سنە گاڵتەجاڕی و سووکایەتی بەرانبەریان کراوە و هیچ وڵامێکی درووستیان نەدراوەتێ.

شایانی باسە کە: ئیدریس گەلەداری برای ئەرەستو گەلەداری ئەندامی یەکێک لە حزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان