دەرکردنی تۆمەتنامەیەک دژی سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی لە بۆکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، تۆمەتنامەی ڕەئووف شێخ مەعرووفی، کامەران سوڵتانی و محەممەد فەرەجی سێ هاوڵاتی کە لە ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی لە بۆکان دەستبەسەر کرابوون، بە تۆمەتەکانی« افساد فی الارض» و « محاربە» دەرکراو و بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە مەهاباد نێردراوە.

ڕەئووف شێخ مەعرووفی لە دۆسیەیەکدا بە افساد فی الارض تۆمەتبار و ئەم دۆسیە پاش دەرکردنی تۆمەتنامە بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە مەهاباف نێردراوە.

هەروەها دۆسیەیەکی دیکە بۆ ناوبراو لە لقی یەکی دادگای سزاکانی بۆکان بە سەرۆکایەتی گوڵحسەینی سازکراوە، بەڵام لە تۆمەتەکانی ناوبراو لەم دۆسیەیە زانیارییەک بەردەست نییە.

هەروەها کامەران سوڵتانی و محەممەد فەرەجی لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە محاربە تۆمەتبار و دۆسیەکەیان پاش دەرکردنی تۆمەتنامە بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە مەهاباد نێردراوە.

ڕەئووف شێخ مەعرووفی لە ڕێکەوتی پێنجی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزر ئەمنییە تیرۆریستەکانی وەزرارەتی ئیتلاعات لە بۆکان دەستبەسەر کرا.

ناوبراو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە گرتووخانەی ئیتلاعات لەو شارە قورسترین ئەشکەنجەی بەستەیی و دەروونی درا و پاش ئەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگوازرا.

ناوبراو پاش ١٧٠ ڕۆژ دەستبەسەری لە ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، بۆ زیندانی ڕێژیم لە بۆکان ڕاگوازرا.

محەممەد فەرەجی و کامەران سوڵتانی ـیش بەڕێز لە ڕێکەوتەکانی سێ و هەشتی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە بۆکان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەم دامەزراوە تیرۆریستییە لە ورمێ ڕاگوازران.

ئەم هاوڵاتیانە بۆ ماوەی سێ مانگ و نیو بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیان لەسەر جێبەجێ کرا و لە ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی بۆ زیندانی ڕێژیم لە بۆکان ڕاگوازران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *