سەوڵاوا؛ دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی ژیوار سەربە سەوڵاوا بەناوەکانی حسەین ئاداک و نەزیر ئاداک بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

شیاوی باسە کە تا کاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم دوو هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *