ژمارەی دەستبەسەرکراوانی شنۆ گەیشتە ٥ کەس

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، سەرلەبەیانی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاوڵاتی دیکەی خەڵکی شاری شنۆ بەناوەکانی سەلیم زولقەرنەین و سابیر زولقەرنەین خەڵکی گوندی حەسەن نووران سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسیبەسەر کران

ئەم دوو هاوڵاتییە لەماڵی خۆیان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و توندوتیژانە دەستبەسەر کران.

پێشووتریش kmmk ڕایگەیاندبوو کە لە هەمان ڕۆژ سێ هاوڵاتی بەناوەکانی ئیدریس کارساز، محەممەد ڕەسووڵپوور خەڵکی گوندی کۆنەقەڵا و کەماڵ عوقابی خەڵکی گوندی باڵاگیر سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ا
ڕێژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوازراون.

تا ئەم کاتە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تاوانانەی خراونەتە پاڵ ئەم پێنج هاوڵاتییە نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *