بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پێشەوا ساڵحزاوە،چالاکی مەدەنی کورد ڕۆژی پێنج شەممۆ ۲۰ی خەزەڵوەری ۱۳۹٥پاش تێپەڕکردنی ۱٥مانگ زیندانی لەزیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەی مەرجدار ئازاد کرا.
پێشەوا ساڵحزادە ئەندامی دامەزرێنەر ودەبیری ڕێخراوەی مەدەنی تیڕۆژی سەردەشت وهەروەها بەرپرسی ماڵپەڕی هەواڵگری شارنیووز لە ڕێکەوتی ۶ی ڕەشەممەی ۱۳۹۳بەتۆمەتی ڕێخستن وپێکهێنانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژبە ئاسایشی ووڵات،ئەندامەتی لەپارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پەژاک)وچالاکی وپڕوپاگەندەی دژ بە حکوومەت لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەمەهاباد دەسبەسەرکرابوو.
جێگەی باسە کەلقی ۱۰ی دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپارێزگای ورمێ ئەو ۳۰مانگ زیندانییەی کە گەلاوێژی ۹٤ لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەهاباد بۆ ئەم چالاکە مەدەنییەی کورد دیاری کرابوو لەڕەزبەری ساڵی ڕابردوو پەسەند کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


