بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی ۱۰ی گەلاوێژ هاوڵاتێەک بەناوی “ئەسەد دەلایی میلان “دەستبەسەر کراوە.
بە پێی هەواڵەکە لە یەکێک لە پارکەکانی شارستانی خۆی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هاووڵاتی “دەلایی میلان”لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری خۆی دەستبەسەر دەکرێت و هەناردەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ دەکرێت.
لەدوای دیار نەمانی ئەسەد و حەوتویک لە گەڕان و پێداچوونی بنەماڵەکەی، ئیتلاعات پشتڕاستی کردۆتەوە کە ناوبراو لەلایەن ئەوانەوە قۆڵبەست کراوە بەڵام هۆکاری دەستبەسەر کردنەکەشیان دیاری نەکردوە.
شایانی باسە هەتاکو ئێستا ئیزنی چاوپێکەوتن و پەیوەندی ئەسەد دەلایی میلان بە بنەماڵەکەیەوە نەدراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان