فڕۆکە جەنگییەکانی تورکییە جارێکی تر قەندیل بۆردمان دەکەن

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەرتەشی تورکییە ناوچەی  کافیە ی سەر بە هەرێمی گارە بۆردمان دەکەن.

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەرتەشی تورکییە ڕۆژی ۷ی ئاگۆستی ۲۰۱٦زاینی کاتژمێر یازدەو نیو بەکاتی هەولێر دەستی پێکردوە ناوچەی کافییەی سەربەهەرێمی گارە ی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ی گرتە بەر و لە دوای بۆ ردمانەکەش بۆ ماوەێک فڕوکەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سۆڕاونەتەوە.

بەگوێرە هەواڵەکە تا ئێستا لە خەساری گیانی ئەو پەلامارانە هەواڵێک پشت ڕاست نەکراونەتەوە ، بەڵام زەرە و زیانێکی بەرچاوی بەژینگەو دارستانەکانی ناوچەکە گەیاندوە.

شایانی باسە هەرچەن شەڕی هێزەکانی ه پ گ و ئەرتەشی تورک چوەتەقووڵایی ٨۰۰ کیلومیتری لە خاکی تورکییە وە بەڵام ئەرتەشی تورک جار بەجارێک بۆ شاردنەوەی شکستەکانی خۆی هەرێمی پاراستنی مێدیا دەکەنە ئامانج و بۆردمانی ئەو ناوچانە دەکەن و خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج و ڕووداوی دڵتەزێن دەخوڵقێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان