گرێ سپی، لە ئاکامی تەقینەوێک دا ۱٤ کەس بوونە قوربانی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ئەمرۆ  تەقینەوەکەی تێرۆریستی لە  گرێ سپی رووی داوە و لە ئاکام دا 14 کەس بوونەتە قوربانی.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکی شاری گرێ سپی رۆژئاوا تەقینەوەیەک رویدا، بەگوێرەی دەرەنجامە بەراییەکان چوار کەس ژیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسی تریش بریندار بوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەش کە ئاژانسی ھاوار گواستویەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەک، ئۆتۆمبێلێکی بۆمببڕێژکراو لەسەر شەقامی سەرەکی شاری گرێ سپی، بەرامبەر ماڵی گەل تەقیوەتەوە.

ھەمان سەرچاوە وتیشی: بەگوێرەی دەرەنجامە بەراییەکان چوار ژیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسی تریش بریندار بوون.

گرێ سپی دەکەوێتە رۆژھەڵاتی شاری کۆبانێ، پێشتریش ئەو شارە روبەڕووی ھێرش و پەلاماری رژێمی تورکیا بۆتەوە.

کۆەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان