برینداربوونی کۆڵبەرێک لە ناوچەی سنووری نەوسوود

KMMK:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە KMMK، لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێک بە ناوی حەکیم حسێنی خەڵکی دەڤەری شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود بە گرانی بریندار زووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنوورس شاری بانە کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکەنە ئامانج و بە هۆی ئەو هێرشەوە ئاو کۆڵبەرە فیشەک بەر گەردن و دەستی ڕاستی دەکەوێ بە گرانی بریندار بووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیک زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەو کۆڵبەرە بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان