نەوسوود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری

ک.م.م.ک:

هەینی ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی ناسێح مرادی و ئومید ئەحمەدی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێز سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە هێڵی سنووری نەوسوود کرانە ئامانج و بە قورسی بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناسێح مرادی و ئومید ئەحمەدی بەهۆی ئەو هێرشە چەکدارییەی ڕێژیمەوە دەست و پشتیان خەساری قورسی پێگەیشتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *