دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عومەر بەزغەم خەڵکی گوندی ترکەش سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کردووە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *