سۆزان حەسەنزادە مامۆستای زمانی کوردی لە شاری بوکان دەستبەسەر کرا

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەکی ژن بە ناسنامەی سۆزان حەسەنزادە، مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، له ژێر توندوتیژیدا دەستبەسەر کرا.

جێی ئاماژەیه کە ناوبراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە، هەروەها هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەی و بارودۆخی ئێستای لە بەردەستدا نییە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *