ماشێنی ئێعدامی کۆماری ئیسلامی ئەمجارە لە مهابادەوە سەری هەڵێنا

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە دوو هاووڵاتی کورد لە زیندانی ناوەندی مهاباد ئێعدام کران.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتوە کە ناوی ئەم دوو هاووڵاتییە ڕەحیم موحەمەد پور و مێهدی (ناسناوە کەی نەزانراوە) بەتۆمەتی پەیوەندی بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی ۱۷ی خەزەڵوەردا لە لایەن هێزی تایبەتی جێبەجێ کردنی سزای ئێعدامەکانی کۆماری ئیسلامی لە مهاباد ئێعدام کران.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە لە ئێران و لە ساڵی ۲۰۱٥ دا زیاتر لە ٦۳۰ کەس بە تۆمەتی بازەرگانی و قاچاخی کردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە ئێعدام کران.

پارلمانی ئوروپا ماوەێیک پێش لە داخوازیکدا داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە سزای ئێعدام بۆ فرۆشیارانی مادەهۆشبەرەکان لا بەرێت.

چاودێران بڕوایان وایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێش لەوەی بەم داخوازییەی ئورپا وڵامێکی دیارکراو باتەوە، دەیهەوێت سزای ئێعدام بەسەر زیندانیانێکی زۆرتردا کە بە بیانوی بازرگانی بە مادەهۆشبەرکانەوە سزادراون جێبەجێ بکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان