دەستبەسەری مەسعود شەمس نەژاد پارێزەری کورد لەشاری ورمێ

kmmk:

سێ شەممە ۱۸ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی پارێزەری کورد بەناوی مەسعود شەمس نەژاد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەکاتی دادگایی کردنی یەکێک لە پارێزراوەکانی لە دادگا ،هێرشی کراوەتە سەر و قۆڵبەست کراوە وگوازراوەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو شارە.

شیاوی باسە ، هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەر کردنی هەڵیان کوتاوەتە نووسینگەکەی و پاش بەتاڵ کردنەوەی قاسەکەی (گاسنووق) هەموو بەڵگەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە و هەروا هەڵیان کوتاوەتە ماڵی ناوبراو بەتەواوی پشکنیویانە.

جێی بیرهێنانەوەیە ئەم پارێزەرە کوردە ساڵی ۱۳۹۲ی هەتاوی ماوەی ۳۷ڕۆژ لە گرتووخانەی ئیتلاعات ڕاگیراوە وپاشان بە دانانی بارمتەی یەک میلیاردتمەنی ئازاد کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان