ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، چالاکی پیشەیی خالد ئەحمەدی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە،لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەویش لە دۆخێکدا کە ئەم چالاکە پیشەییە ڕێوەبەری هەڵبژاردنەکانی ئەوڕۆ بەمەبەستت دیاریکردنی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە فەزای مەجازی بووە.
هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم چالاکە پیشەیی ــ ژینەگەییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش