ئەلێشتەر؛ کوشتنی پزیشکێکی دانساز

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK ، دووشەممە ٣ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردستان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەد ئیمانی ٣٢ساڵ تەمەن، موڕی جافر کوژراوە.

لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتووە کە، ئەم دانسازە گەنجەی خەڵکی ئەلەشتەر( سلسلە) کاتی چوونەوە بۆ ماڵ لەلایەن لێخوڕی موتۆر سیکلێتێکەوە تەقەی لێدەکرێ و لەلاپاڵەوە فیشەکی بەردەکەوێ و هەر خێرا گیان بەخت دەکات.

جێی سەرنجە کە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری ئەم پەلامارە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *