خۆکوشتنی گەنجێک له شاری سەقز

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ئاروین خەندانی بە خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا ساتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری هەوڵی خۆکوشتنی ئەم گەنجە ڕانەگەیەندراوە.

شایانی باسە، کە هەژاری، بێکاری، نەبوونی ژێرخانی ئابووری، دابەشکردنی نادادپەروەرانەی سەرچاوە داراییەکان، ئالوودەبوون بە مادە سڕکەرەکان، بوونی یاسای هەڵاواردن دژی گەلانی ستەملێکراو لە جوگرافیای سیاسی ئێران، بەئاسایشی کردنی کوردستان لە لایەن رژێمەوە و… بەشێکن لە هۆکارەکانی زیادبوونی بێزاری و بێ‌هیوایی لاوانی کورد و لە ئەنجامدا روولەزیادبوونی مەیلی کۆتایی هێنان بە ژیان لەم بەشەی کوردستاندا.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *