ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ناوەندی هەواڵی KMMK گەیشتوون، هاووڵاتییەکی پیاو بە ناسنامەی ئامانج ماندگار و دوو هاووڵاتی ژن بە ناوەکانی مریەم شێخەپوور و هەڵاڵە کوردە عەزیزی، خەڵکی گوندی قوم قەڵا سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقەیان لێکرا و گیانیان لەدەستدا.
جێی ئاماژەیه، لە کاتی هێرشەکەدا، کۆرپەیەکی حەوت مانگەی بنەماڵەی قوربانی، بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی ناوەندی شاری مەهاباد گواستراوەتەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوناسی بکوژەکە و هۆکار و پاڵنەری ئەو کەسە نەناسراوە لەو کردەیه، لە بەردەستدا نییە.
خ.ع