دێدەشت؛ ئامادەبوونی نەورۆز روخداد لە دانیشتنێک کە بۆ دادگایی‌کردنی ساز درابوو

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، ڕۆژی سێشەممه ١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، دانیشتنێک بۆ بڕیاردان لەسەر دۆسیەی نەورۆز روخداد تەمەن ٣٥ ساڵانی خەڵکی شاری دێدەشت، لە لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی ئەو شاره، بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعید تاهیری
بوو.

پێشتر ئەم هاووڵاتییە لە مانگی رەشەمەی پاردا، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی سیستەم و سووکایەتیکردن بە رێبەری رژیم و بڵاوکردنەوەی درۆ، بانگهێشتی دانیشتنی دادگای ناوبراو کرابوو.

جێی ئاماژەیه، نەورۆز لە مانگی سەەرماوەزی پار بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام و سوکایەتیکردن بە رێبەر، بانگهێشتی دادستانی گشتی حکوومەتی ئێران لە دێدەشت کرا و دوای دەستبەسەر و گواستنەوەی بۆ زیندان، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *