گیانلەدەستدانی منداڵێک لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی بەستەڵەک و سەرماوە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، منداڵێک بەناونیشانی هەستیار عەبدولکەریمی ١٥ساڵ تەمەن خەڵکی شاری دیواندەرە بەهۆی سەرما و بەستەڵەکەوە گیانی لە دەستدا.

شیاوی باسە، ئەم منداڵە لەکاتی کۆڵبەری لە هێڵی سنووری میشیاو سەربە شاری سەقز گیانی لە دەست داوە.

جێی سەرنجە کە، هەژاری سیستەمانەی کەلەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەسەر هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا داسەپاوە بووە بەهۆی ڕەخساندنی کاری ساختەی کۆڵبەری و ساڵانە هۆی گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان بەهۆکارگەلی سەرمابردوویی، تەقینەوەی مین، کەوتنەخوار لە بەرزایی و کوشتن لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *