تووشبوونی سۆهەیلا حیجاب بە وایرۆسی کۆڕۆنا

KMMK:

شەممە ۱۴ پووشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، به پێی ڕاپۆرتێک سۆهەیلا حیجاب، پارێزەر و چالاکی ماڤی ژنان کە لە زیندانی قەرچەکی وەرامین خەریکی تێپەڕکردنی ماوەی زیندانی بەسەر داسەپاو لە لایان کۆماری ئیسلامی بوو، تووشی وایرۆسی کۆڕۆنا بووە و لە حەوتووی ڕابردوو تەنیا یەک جار بۆ ماوەیەکی کەم گوازترابۆوە بەشی دەرمانی زیندان.

جێگای سرنجە کە: سۆهەیلا حیجاب لە ڕۆژی سێ‌شەممە ۲۷ جۆزەردانی ۲۷۲۰ لە گرتووخانەی وەرامین دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و هێندێک سەرچاوەی هەواڵنێری هەواڵی لێدان و کوتانی ئەو گرتوویە بە دەستی کاربەدەستانی زیندان سەرڕاست دەکەنەوە.

جێگای ئاماژەیە: لە ۳ جۆزەردانی ۲۷۲۰ سۆهەیلا حیجاب لە کاتی سەردان بۆ دادگای پێداچوونەوە لە پارێزگای تاران لە لایان هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر و گوازراوە زیندانی قەرچەکی وەرامین.

سۆهەیلا حیجاب چالاکی مەدەنی و پارێزەر لە ڕێکەوتی ۲٨ ڕەشەممەی ۲۷۱۹ بە تۆمەت گەلی وەک پڕوپاگەندە دژی حکومەت، کۆکردنەوە و پلان‌گێڕی، هاندانی خەڵک بە شێواندن و سازدانی گروپی نایاسایی سەرجەم بە ۱٨ ساڵ زیندانی بوون سزا درا.

سۆهەیلا حیجاب لە ڕێکەوتی ۲۷ جۆزەردانی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە کە هۆکاری دەگەڕێتەوە بۆ هێشتنەوەی خۆی و زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان لەو زیندانە و ڕانەگوازتنیان بۆ گرتووخانەی ئەوین.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان