KMMK:
شەممە ۱۴ پووشپەڕی ۲۷۲۰ کوردی، سەکینە پەروانە گرتووی سیاسی کورد هەناردەی گرتووخانەی ئەوین کرا.
سەکینە پەروانە کە لە ۵ی جۆزەردان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە سەپاندنی حوکمی ۵ ساڵ زیندانی تەعزیری مانی لە خواردن گرتبوو و لە لایەن زیندانیانی بەندی ٣ ناسراو بە تاوانە مەترسیدارەکان کوتەک و لێدانی زۆری بەر کەوتبوو، بۆ زیندانی ئەوین گوازترایەوە.
شیاوی باسە کە: خاتوو سەکینە پەروانە ۳۰ ساڵ تەمەن، کوردی خەڵکی خۆراسانە کە لە ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی، کاتی گەڕانەوە لە باشووری کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆگرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات ناسراو بە بەندی ٩ی زیندانی ئەڤین گوازرایەوە.
ناوبراو ڕێکەوتی ۵ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی لە لقی ٢۶ی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە تاران بە تۆمەتی بەشداری لە گرووپە دژ بەرەکانی دەسەڵات بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات بە ۵ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢ ساڵ بێبەری بوون لە ئەندامەتی لە گرووپ و کۆمەڵە سیاسییەکان مەحکووم کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


