شنۆ؛ هەڵکشانی ڕێژەی دەستبەسەرکراوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، دووشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، لەگەڵ دەستبەسەری ئەمیر ڕەحمانی لە گەڕەکی تاچیناوای شنۆ کەلە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە تونداژۆیانە لەبەر دەرکی ماڵی خۆیان هاتۆتە ئاراوە، ڕێژەی دەستبەسەرکراوانی شاری شنۆ لە ماوەی ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، بوو بە ٤ کەس.

هەر لەم پێوەندییەدا هاوڵاتیان شارام شاهی کوڕی شەفیع خەڵکی گوندی ئەمیراوا، ڕەحیم سەڵامەت کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی کورشاوا، فەخرەدین ئەحمەدی کوڕی عەزیز خەڵکئ گەڕەکئ تاچیناوا، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.

شیاوی باسە کە، ئەمیر ڕەحمانی پاش دەستبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و دەرکردنی حوکمی دەستبەسەری کاتی ١٥ ڕۆژە لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە لە شنۆ، بۆ گەتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *