KMMK:
شەممە یەکی خەرمانانی ۲۷۲۰ی کوردی، سێ کاسبکار بەناوەکانی سۆهیب کاوە ۳۱ ساڵ تەمەن، رێبوار ئەرژەنگی ۳۰ ساڵ تەمەن و مەحەمەد ئەرژەنگی ۲۵ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندێ نێ سەر بە شاری مەریوان بانگهێشت و دەستبەسەر کران.
بەپێی زانیاریی گەیشتوو هەر سێ کاسبکار دوای بانگهێشت کردن بۆ پاسگایەکی ئێران لە بەردە رەش لە نزیک باشماخ لە لایەن هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر و بۆ گرتوخانەی ناوەندی ئەو حکومەتە لە مەریوان راگوێستراون.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو سێ هاوڵاتییە نەزانراوە.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تا ئێستا و بە هەژمار کردنی ئەو سێ هاوڵاتییە، ۱۴۳ هاوڵاتی لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


