مەریوان؛ گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکانیەوە

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی کۆڵبەر بە ناوی سەیوان باتەر خەڵکی گوندی گاگل سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

جێی ئاماژەیه، ناوبراو ڕۆژی شەممە ١٩ی رەشەمەی ئەمساڵ، لە ئەنجامی ڕاوەدوونان و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێمی ئێران، ماشینەکەیان هەڵدێرا و بۆ چارەسەری گوازرایەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکی له شاری سنە، کە پاش چوار رۆژ گیانی لەدەست‌دا.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *