کاسبکارێکی کورد بەتەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK ، سێشەممە ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ماشێنی کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی کاوە سەڕاف ناسراو بە گۆڕەشێر خەڵکی گوندی گۆڕەشێر سەربە شاری سەردەشتیان لەدوای ڕاوەدوونان، فیشەکبارانیان کرد کە بەهۆیە کوشتنی ئەم هاوڵاتییەی لێکەوتەوە.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە کە لە نێزیک گوندی ساوان سەربە شاری سەردەشت فیشەکی شەڕی چەکی کڵاشینکۆفی بەرکەوتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *