تورکیا؛ مەترسی دیپۆڕتی ئامانج مینبەری گەنجی سیاسی کورد بۆ ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، چالاکی مەدەنی و پەنابەری سیاسی حسەین”ئامانج” مینبەری خەڵکی مەریوان بۆجاری دوویەم لەلایەن پولیسی تورکیاوە دەستبەسەر و بۆ کامپی دیپۆڕتییەکان گوازرایەوە.

شیاوی باسە، کە ئەم هاوڵاتییە لەگەڵ هاوسەرەکەی شەوکار محەممەدی کە لە ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی لەلایەن سیستەمی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕاوەدوونرابوو و لەڕووی ناچارییەوە زێدی خۆی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی تورکیا وەکوو پەنابەر گیرساوەتەوە.
پێشتر پولیسی تورکیا ئەم دوو هاوسەرەی لە شاری مارماریس هەڵکووتوو لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست دەستبەسەر و بۆ کامپی دیپۆڕتی مووغلا ڕاگواستبوو کە پاش نێزیک بە ٥ مانگ بەهەوڵی کۆمەڵگای مافی مرۆیی ئازاد کران.

شیاەی باسە، لە ئەگەری دیپۆڕتی ئەم پەنابەرە کوردانە، لەگەڵ مەترسی گیانی لەلایەن سیستەمی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران ڕووبەڕوو دەبنەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *