بە سەختی بریندار بوونی سێ هاووڵاتی له کاتی کۆڵبەریدا

‏ک.م.م.ک

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی رێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی جەبار وەیسی پاریاب که خەڵکی گوندی جۆجاڕ ​​سەر بە شاری سەلاس باوە جانییه، لە کاتی کۆلبەری، لە ئەنجامی تەقەی پاسەوانە سنوورییەکانی رژێمی ئێران لە کۆمەڵێک هاووڵاتی، دەمووچاوی بوو بە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی چەکی ساچمەئی و بە سەختی بریندار بوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بەمەبەستی چارەسەری بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی پاوە گوازراوەتەوە، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەیەوە، بڕیار وایه بگوازرێتەوە بۆ کرماشان.

شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم هێرشە بۆ سەر هاووڵاتیان، دوو هاووڵاتی دیکە بە ناسنامەی یەزدان و بەرزان(فامیلی نادیار) بریندار بوون. زانیاری زیاتر و تەواوکەر، سەبارەت بەم هەواڵەتان پێ‌ڕادەگەیێنین.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *