«میلاد مورادی» کرێكاری کورد له نهۆمی حهوتهمی نهخۆشخانهی كهوسهر كهوته خوارهوه و گیانی له دهست دا.
به پێی ڕاپورتی كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان: رۆژی سێشهممه ۴ی خهزهڵوهر، «میلاد مورادی» كاتی كاركردن و دامهزراندنی ئاسانسۆر له نهخۆشخانهی كهوسهری سنه، له نهۆمی حهوتهم كهوته خوارهوه و دهست بهجێ گیانی له دهست دا.
لەماوەی ساڵانی ڕابردوو بەهۆی کێشەی ئابووری و دۆخی نالەباری کار، پاراستن کەمتر لەبەرچاو گیراوە. ئەمە لەحاڵەتێکدایە کە لەبەرچاوگرتنی پڕنسیپەکانی پاراستنی کار لە ئیشوکاری بیناسازی و پیشەیی و…دەتوانێ پێش ههر ڕووداو گەلی مەترسیدار بگرێت یان لانیکەم خەساری بەدی هاتوو لە کارەساتە کتوپڕەکان کەم بکاتەوە.
کەڵک وەرنەگرتن لە کەرەستە و ئامرازی پاراستنی لەلایە کرێکارانەوە بووە بەهۆی ئەوەی خاوەنکارەکان، پەیمانکار و لەو پەڕیدا بەرپرسان، کاتی ڕوودانی کارەسات، کرێکاران بە تۆمەتبار بزانن و هەموو هەڵەکان بخەنە ئەستۆی ئەوان، کەچی تاوانی هەرە گەورەتر، بەگشتی بە نەگونجاوبوونی شوێنەکانی کار و لەگەڵ ئەویشدا نەبوونی پرۆگرامێکی ڕێک و پێک و دیار بۆ تێگەیاندن و پڕوپاگەندەی پاراستنی و گەشەکردنی کلتووری پاراستنی دەگەڕێتەوە.
نەبوونی فێرکاری پێویست بەکرێکاران و نەبوونی کەرەستەی پێویست و تەواوی پاراستنی لەشوێنی کار، لەو بابەتە سەرنجڕاکێشانەیە کە تاهەنووکە هەوڵێکی کاریگەر بۆ نەمانی ئەم کەموکورییانە لەلایەن بەرپرسانی پێوەندی دارەوە بۆکرێکاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەهاتووەتە ئاراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


