ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕۆئیا حیشمەتی کە بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و سێ مانگ قەدەغەی چوونەدەر لە وڵات و ٧٤زەبری قامچی مەحکووم کرابوو، لەلایەن دادسەرای ناحیەی ٧ی ئێران لە تاران جێبەجێ کرا.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییەیش بەبۆنەی بڵاوکردنەوەی وێنەی بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕووپۆشی زۆرەملێ لە بەهاری ئەمساڵ لە بلواری کەشاوەرزی تاران دەستبەسەر کرابوو.
ق.ش