ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، چوار چالاکی مافی ژنان لە سنە بەناوەکانی سووسەن ڕازانی، سیمین چایچی، مەرزیە مرادوەیسی و فاتمە زەندکەریمی لەڕێی تێلەفوونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە کران و لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکرا.
بەکوتەی سەرچاوەکان، هۆشداریان بەم چالاکان داوە کە خۆیان ببوێرن لە ئامادەبوون لە هەر چەشنە گردبوونەوە و کۆڕو کۆمەڵێکی ناڕەزایی نیشاندان.
ئەم بانگهێشت کردنانە هاوکاتە لەگەڵ نێزیک بوونەوەی ساڵوەگەری بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی.
لەم چەندد حەوتووەی داویی، ڕاپۆرتگەلی جۆراجۆر سەبارەت بە زۆربوونی گوشار لەسەر چالاکانی مەدەنی، مامۆستایان و بنەمالەی دادخوازەکان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو بوویەتەوە.
شیاوی باسە ئەم هەوڵانە بە ئامانجی ڕێگریکردنی لە بەڕێوەچوونی گردبوونەوە و ڕێوڕەسمی ناڕەزایی نیشاندان لە بەرەبەری ساڵوەگەری شۆڕشی ژن ژیان ئازادی .
سیمین چایچی وەکوو شاعیر و نووسەر، فاتمە زەندکەریمی وەکوو چالاکی پیشەیی مامۆستایان و سووسەن ڕازانی و مەرزیە مرادوەیسی وەکوو چالاکی مەدەنی ناسراون. بەم حاڵەوە، وردەکاری زۆرتر لە ڕەوتی لێپرسینەوە، ئەو تۆمەتانە ڕەنگە بخرێنە پاڵیان و دۆخی یاسایی ئەم چالاکانە بڵاو نەکراوەتەوە.
ق.ش


