ک.م.م.ک.:
دایە نەهیە ڕەحیمی، دایکی بەساڵاچووی ڕامین فاتحی، یەکێک لە گیانبەخت کراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٥، پاش بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە ، هەڕەشەی لێکرا.
دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، دایە نەهیە ڕەحیمی لە کەشێکی هەڕەشە وگوشاردا ئەفسەرانی ئەمنی داوایان لێکردووە خۆی لە داوای دادپەروەری و بەشداریکردن لە هەر مەراسیمێکی پەیوەندیدار بە شەهیدانی شۆڕشی ژینا بەدوور بگرێت. ئەم فشارە زەبر و زەنگی دەروونی زیاتری خستۆتە سەر دایە نەهیە.
شایانی باسە ڕامین فاتحی لە سەردەمی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ئەشکەنجەی توند لە ئیدارەی ئیتلاعات گیانی لەدەست دا.
E.Sh


