مەهاباد؛ دەستبەسەری ٦ هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، شەش هاوڵاتی بەناوەکانی ئەمیر باییزیدی ئازەر کوڕی مستەفا، شارام بایەزیدی ئازەر کوڕی تاهیر، چیا پیرزادە کوڕی تاهیر، لوقمان بەهرامی کوڕی محەممەد ئەمین خەڵکی گوندی قەرەقشڵاخ و جەلال مەحموودی کوڕی سەعید خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵی ئەمیر، شارام، کامبیز بایەزیدی ئازەر و چیا پیرزادە لە گوندی لەج سەر بە شاری مەهاباد و دەستبەسەریان کردوون.

سەرچاوەکە ئەوشی خستەڕوو لە هەمان ڕێکەوت هێزە ئەمنییەکان جەلال مەحموودیـ ـیان لە شوێنی کارەکەی لە گۆڕەپانی تەڕەباری شاری مەهاباد، دەستبەسەر کردووە.

جێی سەرنجە هێزە ئەمنییەکانی ئێران، لەکاتی دەستبەسەری جەڵال مەحموودی وەکوو لۆپ تۆپ و موبایلی ناوبراویان دەستبەسەردا گرتووە و لە گەڵ خۆیان بردوویانە.

شیاوی باسە کە تا ئێستە هۆکاری دەستبەسەری و جۆری تاوانێکی خراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە نەزانراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەمیر بایەزیدی پێشینەی دەستبەسەرکرانی هەیە و سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی تەعزیری کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *