مەحکووم کرانی ٣هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بە ئەفساد فی الارض

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی محەممەد فەرەجی، ڕەئووف شێخە و کامەران سوڵتانی، خەڵکی شاری بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوەبە ئەفساد فی الارض مەحکووم کران.

شیاوی باسە، محەممەد فەرەجی، ڕەئووف شێخە و کامەران سوڵتانی زستانی ساڵی پار پاش دەستبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ ڕاگوازرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *