پیرانشار؛ هاووڵاتییەک بەهۆی هەژاری داراییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

‏ک.م.م.ک:

بە پێی زانیارییەکان، هاووڵاتییەک بە ناوی باپیر خالیدی، خێزاندار و خاوەنی منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵان، خەڵکی شاری پیرانشار، بە هۆی نەتوانینی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، سەرچاوەی داهاتی ناوبراو، قەفەزەیەکی پینەچی پێڵاو بووە، کە له ژێر فشاری هێزەکان و بەرپرسانی شارەوانی ئەو شارە، ناچار بووە دایبخات.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *